پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی حەمە ساڵح ئاشكرای كرد، نزیكەی دوو ساڵە پەیوەندیم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە و هیچ پەیوەندییەكم بە بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند: ساڵێك و حەوت مانگە دوای ئەوەی كە وەك سەرۆكی فراكسیۆن كشامەوە و واژووی پرساندنی سەرۆكی حكومەتم كرد و دەنگم نەدا بە وەزیری سامانە سرووشتییەكان، پەیوەندیم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
عەلی حەمە ساڵح، وتی: ئێمە بەڵێنمان بە خەڵكی كوردستاندا ئەگەر چاكسازییەكان لە ماوەی ساڵێكدا نەكرێت، هەڵوێستمان دەبێت و دەكشێینەوە بەداخەوە هیچ هەڵوێستێك نەبوو بۆیە ئێستا هیچ پەیوەندییەكم بە بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
وتیشی: باوەڕی تەواوم بەو پرۆژە هەیە كە نەشیروان مستەفا گۆڕانی لەسەر بنیاتنا، بەڵام بەشێك نیم لەو گۆڕانەی ئێستا هەیە.