‎عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەیەکی مەسرور بارزانی چەمچەماڵ توشی گەورەترین کێشە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، چەمچەماڵ ئەم هاوینە تووشی گەورەترین کێشەی بێ ئاوی دەبێت و پرۆژەكەی مەسرور بارزانیش بۆ ئەو قەزایە جێبەجێ ناکرێت.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، چەمچەماڵ ئەم هاوینە تووشی گەورەترین كێشەی بێ ئاوی دەبێت و پرۆژەكەی مەسرور بارزانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێ‌ ئاوی ئەو قەزایە جێبەجێناكرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دەربڕی، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ و خەرجكردنی زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەكە.

لای خۆیەوە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەم بڕیارە، ئەم پارە دەبێت لە داهاتی سلێمانی خەرجبكرێت، لە سلێمانیش داهات دەڵێ: نیەو هەر بەشی تەواوكردنی موچەش ناكات. هەرچی پرۆژەی ڕێگاو بان و و پردو خەدەماتە لە سلێمانی وەستاوە، یەك بست قیر ناكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی خستووەتە ڕوو رایگەیاندووە، پێشتر كۆمپانیاكانی نەوت 130 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەم پرۆژە تەرخانكرد، چوە بانكی كوردستانی ئەهلی و ون بووو!! تەنیا ئەو پارە چارەسەرە.

وتیشی: ئەگەر سەرۆكی حكومەت بڕیار بێت واژوو لەسەر پرۆژە بكات و لە داهاتی سلێمانی خۆی، ئەوە دەتوانێت ڕۆژانە بڕیار لەسەر دەیان پرۆژە بدات و هیچیشی ناكرێت.

ئەمڕۆ 12ی نیسان، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێكیدا كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، تێیدا هاتووە “ئاماژە بە نوسراوەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 8453 لە 6/9/2021 و ژمارە 11609 لە 11/11/2021، رەزامەندی سەرۆك وەزیران وەرگیرا، بە تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار، بەشێوەی نەختینە و بەقۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی باری دارایی حكومەت بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ”.

قەزای چەمچەماڵ، لە حەوت ناحیە پێكهاتووە، گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی هەیە و لە بەشێك لە گەڕەك و ناحیەكانیدا، لە ماوەی هەفتەیەكدا، تەنها یەك جار ئاوی خواردنەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا