مەسرور بارزانی: پەکەکە هۆکاری هاتنی سوپای تورکیایە

پۆڵەتیک پرێس

لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس 24، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” هۆکار بووە بۆ هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم.

لەو چاوپێکەوتنەدا مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئەو هێرشەی لە رۆژی 15ی شوبات کرایەسەر هەولێر بەدڵنیاییەوە هێرشێکی تیرۆرستی بووە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هێمای باشیان لەبارەی ئەو کەسانە دەرخستووە کە لەپشت هێرشەکەوە بوون.

لەلایەکی دیکەوە، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، رێکخراوی چەکداری داعش بۆشایی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بەسودی خۆی بەکاردەهێنێت و بەهۆیەوە دووبارە خۆی رێکدەخاتەوە و دێتەوە مەیدان.

لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی سەردانە مێژووییەکەی پاپای ڤاتیکانی بۆ هەرێم وا وەسفکرد، کە شەرەفێکە نەک تەنیا بۆ مەسیحییەکانی ناوچەکە، بەڵکو بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا