مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان، هەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان.

رۆژی شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی تاووتوێ كران.

جەخت لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كرایەوە بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران باسی لەوەكردوە، كە دەرفەت هەیە بۆ چارەسەركردنی گشت كێشەكان و لە ناویاندا، كێشەكانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعكردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، كە لە بەرژەوەندی هەموو پێكهاتە جیاوازەكان و هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: سەرۆكی حكومەت دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان، هەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ، بە شێوەیەك كە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا