عەلی حەمە ساڵح: بۆ پلە بەرزكردنەوە حكومەت جیاوازی لە نێوان فەرمانبەراندا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بە بڕیاری هەر سێ سەرۆكایەتیەكە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان دەستیپێكردوەتەوەو بۆیان بەستراوە، پێشتریش سەرۆكایەتی ئەنجومەنی دادوەری پلە بەرزكردنەوەی بۆكراوە، پلە بەرزكردنەوەی هێزی ئەمنی و سەربازی بەردەوام بوەو ڕانەگیراوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، چۆن ئەو توێژانەی سەرەوە مافی خۆیانە بۆ پلە بەرزكردنەوە، سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان ئەو مافەیان هەیە.
باس لەوەش دەكات چۆن سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان پلە بەرزكردنەوەیان بۆ فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیەكانیان كرد پێویستە بەهەمان پێوەر مامەڵە لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەران بكەن.

روونیشیدەكاتەوە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەڵێن پلە بەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران بڕێكی زۆر پارەی پێویستەو لە توانای حكومەتی هەرێمدا نیە لە ئێستادا.

جەختیش دەكاتەوە بەپێی یاسا حكومەتی هەرێم ناتوانێت پلە بەرزكردنەوە ڕابگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا