وەزارەتی دارایی بۆ عەلی حەمە ساڵح: قسەكانت هیچی راست نین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند ڕۆژی15_12_2021 پەرلەمانتار (عەلی حەمە صالح) لەسەر بابەتی داهاتی ناوخۆ و مووچە، هەندێك داتا و زانیاریی باس كردووە كە دوورن لە ڕاستییەوە، لێرەدا بە پێویستمان زانی ڕوونكردنەوەیەكی پێویست لەو بارەیەوە بدەین بۆ ئەوەی ڕاستییەكان وەكو خۆیان و دوور لە شێواندن و موزایەدە بگەنە هەموو لایەك.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مانگی10 تەنیا بۆ مووچە بڕی 873 ملیار دینار خەرج كراوە و بۆ مانگی 11 تا ئەمڕۆ، بڕی 671 ملیار دینار خەرج كراوە و ئەو 200 ملیار دینارە تەمویلەیش كە حكومەتی فیدراڵی مانگانە دەینارد لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی كوردستان.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، جگە لە داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە مانگی 11 كە بڕەكەی 512 ملیار دینار بووە بۆ تەواوكاری مووچە و خەرجیەكانی تر سەرجەمیان لە داهاتی ناوخۆ تەمویل كراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی11 حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نزیكەیی پێویستی بە 200 ملیاردینار دەبێت كە بریتی یە لە تەمویلی حكومەتی ناوەند.

روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی باسكردووە، جگە لە مووچە ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ دەمێنێتەوە تەمویل دەكرێت بۆ خەرجیەكانی كرێی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ، پاككردنەوەی شار و شارۆچكەكان، دەرمان، پێشینەی سەرجەم فەرمانگەكان وخەرجی پڕۆژە بەردەوامەكان و خەرجیەكانی تری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە نزیكەی زیاتر لە 200 دووسەد ملیار دینار دەبێت مانگانە، كە لە داهاتی ناوخۆ تەمویل دەكرێت كە لە ئێستادا ئەم خەرجیانە بۆ كەمترین ئاست كەمكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا