پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پشكی ڕۆژانەی پارێزگای سلێمانی لە بەنزینی كۆمپانیای كار 400 هەزار لیتری ڕۆژانەیە و دوو ساڵە یەك لیتر نەهاتوە.
عەلی حەمە ساڵح، لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی : ماوەی دوو ساڵە حكومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیكەی 25 هەزار بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی “كار” دەپاڵێوێت.
دەشنووسێت، كۆمپانیا كار نزیكەی ملیۆنێك لیتر بەنزینی هەیە، ئەم بەنزینە لەبری ئەوەی بە سیستمێكی دادپەرورانە لەسەرجەمی شارەكانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت! دەدرێتە كۆمپانیای” سەن ئۆیڵ” لیترێك بە (660) دینار، ئێستا لە بازاڕی جوملە فرۆشەكانی هەولێر بەنزینی كار لیتری بە (هەزار دینارە) .
ئەو پەرلەمانتارە روونیدەكاتەوە، پشكی ڕۆژانەی پارێزگای سلێمانی400 هەزار لیتری ڕۆژانەیەو دوو ساڵە یەك لیتر نەهاتوە.
جەختدەكاتەوە، پێویستە ئەم بەنزینەی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی بەنزینی عێراق بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم شارەكاندا دابەشبكرێت.