حكومەت مۆڵەت دەدات بە شاسوار عەبدولواحد بەنزین هاوردە بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایگەیاند: ئەگەر حكومەت رێگەی بدات بەنزین هاوردە بكات لیتری بە 475 دینار دەفرۆشێت.

سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، قسەیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردووە، سبەی یەك شەممە مۆڵەتی 10 ملیۆن لیتر بەنزین بدەن بە شاسوارعەبدولواحید، ئەگەر داواكاری هێنانی پێشەكەش بە وەزارەتەكە بكات.

ئەم قسانەی عەلی حەمە ساڵح، دوای ئەوەهات كە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوی نوێ‌ ڕایگەیاند، ڕێگەی پێنادەن بەنزین بێنێت ئەگینا لیتری بە 475 دینار دابەشدەكات.

لە ئێستا نرخی بەنزین و جۆرەكانی دیكەی سوتەمەنی گرانبووە و ئەمەش بوەتە هۆی گرفت بۆ هاووڵاتیان و شوفێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا