ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی چاودێری خەرجكردنی ئەو بودجەیە دەكات حكومەت دابینی كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی چاودێر دەبێت بەسەر ئەو بڕە پارەی لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان لەلایەن حكومەتەوە دابینكراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەوا نەكراوەكانی پارێزگای سلێمانی.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 ی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەو بودجەیەی بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان دەكرێت، كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانە سەرەتا دەبێت پارێزگار بینێرێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا و لەوێ‌ پەسەند بكرێت ئینجا بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، هەرچەندە وردەكاری خەرجكردنی ئەو پارەیە نازانین، كە حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر داوە، بەڵام هەردوو لیژنەی پلان و پرۆژەكان و لیژنەی داراییمان راسپاردووە لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكەن و راپۆرتێك بدەنەوە بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەن تا ئێمەش كار لەسەر راپۆرتەكەیان بكەین.

رۆژی 23ی شوباتی 2021 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە خەرج كردنی بڕی زیاتر لە 340 ملیار دینار بۆ تەواكردنی ئەو پرۆژانەی ساڵانی رابردوو كاریان تێداكراوە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا