دەستەی دەستپاکی: دۆخەکە لەبارە بۆ هەنگاونانی ڕاستەقینەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، کەشەکە زۆر لەبارە بۆ دەستپێکردنی جوڵەی ڕاستەقینەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

حەیدەر حەنون ، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی پێشوازیکردن لە جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەکرد، دادگای باڵا بە ڕۆڵی گرنگ هەڵدەستێت لە پاراستنی سیستمی دیموکراسی و پشتیوانیکردنی دەزگاکانی چاودێری.

باسی لەوەشکرد، دۆخی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بوارێکی لەباری رەخساندووە بۆ دەستپێکردنی هەنگاوی ڕاستەقینەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

دەشڵێت، بەرنامەی حکومەتی نوێ بووەتەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و ڕاگرتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا