یاد نەقشبەندی: لە سلێمانی 6 كەس هەڵگری ڤایرۆسی جۆری دەلتان

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاد، لەئەنجامی 10 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا 6 یان هەڵگری ڤایرۆسی جۆری ده‌لتا بوون هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نەخۆشخانەكان بەحكومی و كەرتی تایبەتەوە پڕبوون له‌نه‌خۆش دەبێت نەخۆشخانەی نوێ بۆ توشبووان بكرێتەوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەبەرنامەیەكی كوردسات نیوزدا رایگەیاند، نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەحكومی و كەرتی تایبەتەوە پڕ بوون لەتوشبوی كۆرۆناو دەبێت نەخۆشخانەی نوێ بكرێتەوە.

وتیشی: ڤایرۆسە نوێیەكەی جۆری ده‌لتا لەناو هاووڵاتیاندا زۆرەو لەسلێمانی پشكنین بۆ 10 هاوڵاتی كراوەو بەپێی ئەنجامەكەی 6 حاڵەتیان ڤایرۆسە نوێیەكە كە جۆری دەلتا بوون و مه‌ترسییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ڤایرۆسه‌ نوێییه‌كه‌ زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوەو ئەوانەی دەگەنە نەخۆشخانەكان بەبارێكی تەندروستی خراپەوە سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوڵاتیان خەمساردن بەرامبەر كۆرۆنا و ده‌بێت لەرۆژانی جەژنیشدا خەڵك واز لەسەردانكردن بێنێت چونكە ئەگەر وا بڕوات دوای چەژن ئامارەكان چەند هێندە زیاد دەكات، توانای تەندروستیش سنوردارە.

به‌وته‌ی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، رێكاره‌كانی خۆپارێزی وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت و گەشتیارێكی زۆریش بۆ به‌ڕێكردنی رۆژانی جه‌ژنی قوربان هاتونەتە سنوری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا