لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە دامەزراوەی ترەمپ دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دامەزراوەی ترەمپ ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری دەکرێتەوە.

لیتیسیا جەیمس، وتەبێژی داواکاری گشتی نیویۆرک لەبارەی ئەو لێکۆڵینەوەیەوە وتی، ” دامەزراوەی ترەمپمان لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکانمان ئاستی مەدەنی تێپەڕاندووە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریدایە، لە ئێستادا بەشیوەیەکی چالاک لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەکەی ترەمپ لە بابەتە تاوانکارییەکاندا دەکەین”.

دامەزراوەی ترەمپ سەدان کۆمپانیای پەیوەست بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا یاخود کەسە نزیکەکانی لەخۆدەگرێت بەتایبەت هۆتێلەکان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و چەندین یاریگای گۆڵف”.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨ دا داواکاری گشتی مانهاتن، داوایەکی لەسەر دۆناڵد ترەمپ کردەوە، ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی پارەی داوەتە دوو خۆشەویستی پێشووی تا لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ دا بێدەنگبن، ئەمە جگە لەوەی ترەمپ لەوکاتەدا چەندین داوای باجنەدان و بانکی و کۆمپانیاکانی بیمەی لەسەر بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا