پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نیگەرانی لە كەمبوونەوەی خواست بەهۆی ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریكا بووەتە هۆكار بۆ دابەزینی نرخی نەوت. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە بە 106 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەم پێیەش 86 سەنت دابەزی.
هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا، 33 سەنت دابەزی و بە 99 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە ناجێگری ماوەتەوە. لەلایەكەوە نیگەرانی لە كەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی رووسیا هۆكار بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەكان و لەلایەكی دیكەشەوە نیگەرانی لە كەمبوونەوەی خواست هۆكار بووە بۆ دابەزینی نرخەكان.