مام ڕۆستەم بۆ کەرکووکیەکان: دەنگ بەوانە بدەن جێیان نەهێشتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مام ڕۆستەم لە لێدوانێکدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، ئەوەى خۆی بە کورد دەزانێت بڕوات بۆ دەنگدان، بۆ ئەوەی لە دەست تەعریب و تەرحیل و تەبعیس ڕزگارمان بێت، پێویستە خەڵکی کەرکوک گوێ نەدەنە ئەوەى پێشتر چی بووەو چی نەبووە، دەست بخەنە سەر برینەکانیان و بڕۆن بۆ دەنگدان.

وتیشی: ئەمانەى ئەمجارە خۆیان کاندید کردوە خەڵکی زۆر باشن، بەشکو کورسییەک زیاتر بێنین لە کەرکوک بۆ کورد باشترە، بۆ ئەوەندە غەدر لە کورد نەکەن و ماڵ و موڵکیان داگیر بکەن و خانووەکانیان بڕووخێنن، بۆیە پێویستە هەموان بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ ئەوەى پارێزگار بگۆڕن، پارێزگارێک کە کوردێکی باش بێت و خزمەتى باش بکات، ئەگەر وانەکات ئەوکاتە هەموومان دەچینە سەریان و دەڵێین دەبێت کاری باش بکەن بۆ میللەتەکەمان و خەڵکی کەرکووک.
مام ڕۆستەم باسی لەوەشکرد، کەرکووکییەکان لەوەتای هەن هەر لە ئازارو مەینەتیدا بوون، بەشکو ئەمجارە کارێک بکەین پارێزگار بگۆڕن و لە تەعریب و تەرحیل و تەبعیس ڕزگاریان بێت.

هەر لە لێدوانەکەیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس مام ڕۆستەم جەختیکردەوە، گرنگە پارێزگار لە کورد بێت و کەسێکی پاک و باش بێت، بۆ ئەوەش داوا لە کورد دەکات گوێ نەدەنە هەندێ بابەت کە ڕوویانداوە و نەڵێن ئەوە کراو ئەوە نەکرا، بڕۆن بۆ دەنگدان و دەنگ بە کورد بدەن، ئەوەى ڕوویدا تێپەڕی و پێویستە بیر لە داهاتوو بکرێتەوە.

لە کۆتایشیدا وتی: پێویستە سوود لە ڕابردوو وەربگرین و ئەو هەڵانە دووبارە نەکەینەوە، هەموو شتێک بخەنە لاوە و بڕۆن بۆ سەر سندوقەکانى دەنگدان دەنگی خۆتان بدەن بەو کەسانەى کە لە کەرکووکدا مانەوە و جێیان نەهێشتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا