بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی بێگەرد و راستەقینە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

‏‎لە دیدارێكدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆ و هەماهەنگییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵوێستی یەكێتی روونكردەوە و رایگەیاند، دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی بێگەرد و راستەقینە لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت، بۆ ئەمەش یەكێتی ئامادەیە و ئامانجمان بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسییە لە هەرێمەكەمان.

وتیشی، فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەگەڵ بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، فاكتەری چارەسەركردنی كێشەكانە و دەبێت هەموومان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەین و هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیریی زیاتر ئاڕاستە بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا