پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ شاندی ئەمریکا کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كريس ڤان هۆڵن سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى و شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى مايكڵ تورنه‌ر، سه‌رۆكى ليژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا کۆبووەوە.
لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يارمه‌تيدانى عێراق دووپات كرده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوکات، شاندى ئه‌مه‌ريكا باسيان له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرد و له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكاى دووپات كرده‌وه..
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه، گۆڕييه‌وه.