محەمەد شیاع سودانی: کۆتایی بە تاڵانبردنی نەوت دەهێنین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر 10 تۆمەتباردا سەپاند.

ئەمڕۆ دووشەممە28ی ئاب، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە ئاشکرایکرد، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر 10 تۆمەتباری بەقاچاغبردنی نەوتدا سەپاند، کە لەڕێگای بارهەڵگرەوە بەنوسراوی ساختە نەوتیان بۆ دەرەوە دەگواستەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی ئەو بڕیارەوە ستایشی بڕیارەکەی دادگای کردووە و جەختیکردەوە، کۆتایی بە تاڵانبردنی نەوت دەهێنن و هەوڵەکانیان بۆ ئەو بابەتە بەردەوام دەبێت، کە چەندین ساڵە پشتگوێخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا