قەیس خەزعەلی: زمانی دیالۆگ و لۆژیک لەگەڵ ئەمەریكا کارناکات

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا نایانەوێ عێراق بەجێ بێڵن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەوە دەسەلمێنن كە  زمانی دیالۆگ و لۆژیک لەگەڵ ئەمەریكا کار ناکات .

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە:” لێدوانەكەی چەند رۆژی رابردووی  فەرماندەیەتی سەربازی ناوەندی ئەمەریكا  بەڵگەی ڕوونن  لەسەر جدی نەبوونی ئیدارەی ئەمریکا تا هێزە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق بكشێنێتەوە”.

وتیشی:” ئەو لێدوانانەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەدرێت و دەڵێت داوای ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە خاکی عێراق راست نین چونكە ئەوەی لە ڕای گشتیدا دەووترێت پێچەوانەی ئەو شتەیە کە بە نهێنی وتراوە”.

قەیس خەزعەلی  كە ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق دەکات دژی بوونی هێزە بیانییەكانە  لە عێراق دەڵێت ، ئەمەریکیەکان یەك لەدوای یەك بەڵگە پێشکەش دەکەن کە زمانی دیالۆگ و لۆژیک کاریان لەگەڵ ناکات و ڕێگای ئەفغانسان تاکە ڕێگایە بۆ دەرچوونیان  و كشانەوەی هێزەكانیان لەعێراق.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک