پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەموو نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشیدان.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی تەقینەوەکەی پارێزگای سلێمانی کە بەهۆی تەقینی تەنکی غازی شلەوە روویداوە، بەهیوای سەلامەتی.
ئەوەش لەکاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەنکی غازی ماڵێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ خانوو ڕووخان و چەندین کەس بوونە قوربانی.