دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی رەتكردەوە كە دژی 18 پەرلەمانتاری ژن تۆماركرابوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سكاڵا لەسەر 18 ژنە پەرلەمانتاری عێراق رەتدەكاتەوە كە لە لایەن 18 پاڵیوراوی پیاوی هەڵبژاردنی پێشووی عێراقەوە تۆماركرابوون، گوایە بە شێوەیەكی نایاسایی جێگەیان گرتوون.

ئەو سكاڵایانەی تۆماركرابوون دژی نوور نافع، ئینتیسار مالیكی، نیهال مورشید، دنیا عەبدولجەبار، فاتیمە حوسێن، شەزا یاسین، زەینەب وەحید، زەینەب رەحیم، دوعا كازم، روقیە رەحیم، كیفاح سوودانی، فاتن قەرەغولی، سوعاد جەبار، هەیفا حوسێن، سارە ساڵحی، زیكرا عەمار، فاتیمە حەسەن و فاتیمە عەباس بوون.

بەگوێرەی بڕیاری دادگا كە 16ی ئاب دەریكردووە، سەرجەم سكاڵاكان رەتكراونەتەوە و دەڵێت، ئەندامێتیی ئەو ژنە پەرلەمانتارانە یاساییە.

هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەشێوەی فرە بازنە ئەنجامدرا و 83 كورسی كۆتای ژن بۆ پەرلەمان دیاریكرا، ئەوەش لە كۆی 329 كورسییەكەی ئەو پەرلەمانە.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە 16 ئابدا سكاڵایەكی دیكەی رەتكردەوە كە لەلایەن نۆ پاڵێوراوی پیاوی هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق تۆمار كرابوون دژی مادەی یەكی یاسای جێگۆڕكێی ئەندامانی پەرلەمان كە تێیدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەگەر كورسی بازنەیەكی دەنگدان بە بەتاڵی بمێنێتەوە، دەبێت بە پاڵێوراوێكی ژن پڕبكرێتەوە لەو بازنەی هەڵبژاردنەی كورسییەكەی تێدا بەتاڵ بووە، بێ لەبەرچاوگرتنی تیپەڕاندنی ئاستی نوێنەرایەتی ژن لە پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا