نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: وشكەساڵی زیانی بە زیاتر له‌ ملیارێك كەس گه‌یاندووه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوە یەكگرتووەكان له‌ راپرۆتێكدا باس لە وشكەساڵی دەكات وەك كێشەیەكی جیهانی و رایده‌گه‌یه‌نێت ئەگەر وڵاتان ڕێوشوێنی بەپەلە نەگرنە بەر بۆ چارەسەری دۆخەكه‌ كارەسات ڕوو دەدات.

به‌گوێره‌ی ئەو ئەنجامەی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتەكەیدا خستویه‌تییه‌ روو، له‌م سه‌ده‌یه‌دا وشكەساڵی زیانی بە ملیارێك و 500 ملیۆن كەس گەیاندووە ، هەروەك زیانە مادییەكانیشی به‌ نزیكەی 124 ملیار دۆلارە دیاریكردووه‌.

نێردراوی تایبەتی ئەمینداری گشتی لە نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندوو، لەم چەند ساڵەی كۆتاییدا بەشێكی زۆری جیهان ڕووبەڕووی كەمئاوی بووەنەتەوە، بەمەش پێویستییەكان زۆر زیادی كردووە”.

مامی میزۆتۆری، نێردراوی تایبەتی ئەمینداری گشتی لە نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، زۆرینەی خەڵك پێی وایە وشكەساڵیی تەنها كاریگەری لەسەر ناوچە بیابانییەكان لە ئەفریقا دەكات، بەڵام لە ڕاستییدا لە ئێستادا لە چوارچێوەیەكی بەرفراوان لە جیهاندا بڵاو بووەتەوە، كە پێشبینی دەكرێت لە كۆتاییەكانی ئەم سەدەیە هەموو جیهان بگرێتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر ژمارەی دانیشتوانی زەوی دەكات.

ڕاپۆرتەكە باسی له‌وه‌شكردووه‌، كەمبارانی بەهۆی گۆڕانكارییە ژینگەیەكانەوە ڕووی داوەو هۆكارێكی بنەڕەتییە بۆ وشكەساڵیی، هەروەك بەكارهێنانی ناپێویستی ئاو و بەكارنەهێنانی زەوییە كشتكوكاڵییەكان بەهەمان شێوە زیانیان گەیاندووە.

نێردراوی تایبەتی ئەمینداری گشتی لە نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات چاكسازی لە دەرهێنانی ئاو و گلدانەوەو بەكارهێنانی ئاودا بكەن و بەڕێوەبردنی زەوییەكانیان ڕێك بخەنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک