كوێستان محەمەد: رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای كار دەردەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان یاسای كاری لە هەرێمی كوردستان پەسەندكرد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، دوای بڵاوكردنەوەی یاساكە، رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای كار لە هەرێمی كوردستان دەردەكەین.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پەسەندكردنی یاسای كار لە هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ دەستەبەركردنی مافی كرێكاران بە یاسا و بەپێی پێوەرە جیهانییەكان.

كوێستان محەمەد وتی، لە دوای بڵاوبوونەوەی یاساكە لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان، وەزارەتەكەی رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دەردەكات، چونكە ئێمە داوامان كردووە یاساكە دوای سێ مانگ لە بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بە وتەی كوێستان محەمەد، لە یاساكەدا پێناسەی كرێكار بەجۆرێكە كە پرۆفیسۆرێك كە لە زانكۆیەكی ئەهلی وانە دەڵێتەوە تاوەكو ژینگەپارێزێك و شۆفێری تاكسییەك دەگرێتەوە.

روونیشیكردەوە، لە یاساكەدا دوو جۆر كرێكار هەیە. كرێكاری رێكخراو و كرێكاری رێكنەخراو. ئەركی ئێمەوە وەكو وەزارەتی كار و حكومەت ئەوەیە كە یاساكە بەسەر هەموو كرێكارەكاندا جێبەجێ بكەین، ئینجا چ رێكخراو بن یان رێكنەخراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا