“دەبێت پرساندنی مەسرور بارزانی لە بیر نەبرێتەوە”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئەگەر مەبەست لە هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان لەسەر داوای خۆی بۆ لەبیربردنەوەی پرساندنەكەی بێت كارێكی نا ئاساییە.

وتیشی: پەرلەمان مافی خۆیەتی لێپرسینەوە لە حكومەت بكات لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی كارنامەكەی.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بابەتی داواكردنی سەرۆكی حكومەت بە مەبەستی هاتنی بۆ پەرلەمان داوایەكی یاساییە و بەپێی ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سەرۆك وەزیران بۆی هەیە داوای ئەوەبكات بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی بابەتێك بكات، یاداشتی 23 پەرلەمانتارەكەش پرساندنە و لە ماددەی 68 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا هاتووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئەگەر سەرۆكی حكومەت یان سەرۆكایەتی پەرلەمان بەو هاتنەی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان مەبەستیان پەردەپۆشكردن و لەبیربردنەوەی پرساندنەكەبێت ئەوە دەبێتە كارێكی نائاسایی.

روونیشیكردەوە هەردوو دانیشتنەكە دەكرێت ئەنجام بدرێت لە دووكاتی جیاوازدا.

ئەمڕۆ یەك شەممە یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت بە واژۆی 23 پەرلەمانتار درایە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆش دەبێت مەسرور بارزانی لەماوەی هەفتەیەكدا بچێتە پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا