پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و دیاردەی چەکداری، هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆ داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات کە میدیاکانیان بۆ هەڵمەتی هۆشیاری ئەندامانیان و هاووڵاتیان بخەنە گەڕ تا چەک لە ماڵەکان نەبێت و کەس چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرێت.
وتیشی، هەروەها داوا کراوە کە هیچ حزبێک لە هیچ بۆنەیەکدا چەک وەکو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانی خۆی و داواش کراوە کە لە بارەگانیان کۆگا دروست بکەن تا پاسەوانی بارەگاکانیان لە دوای دەوام چەک نەبەنەوە ماڵەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەجێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە، زەمینەیەکی باشتر بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی دیاردەی چەکداری دروست دەبێت، کە دواجار ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی، ئەمەش بە قازانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان تەواو دەبێت.
بۆ بینینی نوسراوە و یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022 و ڕێنماییەکانی ژمارە 5 و 6ی ساڵی 2022 سەردانی ئەم لینکە بکەن: