قوباد تاڵەبانی‌و كونسوڵی گشتی رووسیا بارودۆخی هەرێم تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازیكرد لە ماكیسم روبین كونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ناوخۆی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا ، گفتوگۆكرا لەسەر بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە لایەنە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكەن و رێگە نەدەن ناكۆكییەكان كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دروست بكات.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستانە و هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە ناكۆكییەكان بە شێوەیەكی ریشەیی و لە چوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بكرێن بە جۆرێك لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت.

باسی لەوەش كرد دوای ساڵانێكی زۆر لە ناسەقامگیری و ناكۆكی، هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستییان بە سەقامگیری زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت دۆخی خزمەتگوزارییەكان باشتر بكرێت و پێكەوە كار بۆ گەشەپێدانی ئابوری بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا