لە هەولێر و دهۆك هەڕەشە لە مامۆستایان كرا

 

بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێك لە شارو شارۆچكەكان گردبوونەتەوە و داوادەكەن بە هەمیشەیی دابمەزرێن و ناڕەزایەتی خۆشیان بەرامبەر خوێندنی ئۆنلاین راگەیاند، بەڵام لە هەولێر و دهۆك هەڕەشە لە مامۆستایان كراوە تاوەكو گردبوونەوە ئەنجامنەدەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەشێك لە مامۆستانی وانەبێژی لە بەشێك لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا لەبەردەم پەروەردەی شارەكانیاندا گردبوونەتەوە و داوادەكەن بەهەمیشەیی دابمەزرێن و دژی سیستمی خوێندنی ئۆنلاینیشن، كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە پێشنیازكراوە.

مامۆستایانی بەشدار لە گردبوونەوەكە هۆشداری توندیان دایە حكومەت و داوایانكرد هەرچی زووە داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێبكرێت، لەبەرامبەردا هەڵوێستی توندیان دەبێت.

هاوكات چەند مامۆستایەكیش لە شارەكانی هەولێر و دهۆك بۆ پۆڵەتیك پرێس وتیان: ئێمە ویستمان لەبەردەم پەروەردەی شارەكەماندا گردبینەوە تاوەكو داوای مافەرەواكانمان بكەین، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنیییەكانەوە هەڕەشەمان لێكرا و داوایان لێكردین گردبوونەوە نەكەین.

مامۆستایانی سلێمانیش ئەوەیان خستەڕوو، لە داواكارییەكانیان سورن و ئەگەر حكومەتی هەرێم بە دەنگ داواكارییەكانیانەوە نەیەت ئەوا لە داهاتوودا هەڵوێستی توندیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا