حكومەتی عێراق ئەم كارە بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكیەكانی هەرێم كە خەڵكی كەركوكن ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەرچوانی بەشە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی كەركوكن دەتوانن فۆڕمی دامەزراندنی مەركەزی پڕ بكەنەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ، دكتۆر گەیلان قادر زەنگەنە نوێنەری كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق سەردانی د. هانی موسی وەزیری تەندروستی عێراقی كرد لەبارەی كێشەی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان و كێشە و كەموكوڕییەكانی تەندروستی ناوشار و قەزا و ناحیەكانی كەركوك.

وەزیری تەندروستی عێراق لەسەر داوای دكتۆر گەیلان قادر زەنگەنە ، بڕیاریدا بە رێگەپێدانی دەرچوانی بەشە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی شاری كەركوكن لە شاری كەركوك فۆڕمی دامەزراندنی مەركەزی پڕ بكەنەوە.

هەروەها وەزیری تەندروستی عێراق دكتۆر هانی موسی رازەمەندی نیشاندا لەسەر چارەسەركردنی كێشە و كەموكوڕییەكانی بنكە تەندروستیەكانی ناوشار و قەزاو ناحیەكانی كەركوك تاكو لەئاستی داواكاری هاوڵاتیانی شارەكە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا