ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی باڵای ئەوروپا ڕایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دووشەممەی داهاتوو سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، هۆکاری سزا نوێیەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ “پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە”.

جێی ئاماژەیە ئەمە حەوتەم وەجبەی سزاکانی ئەوروپایە بۆسەر ئێران، پێشتریش شەش جار سزای توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندبوو هەر بەهۆکاری پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

سزاکانی  ئەوروپا 204 کەسایەتی و 34 ڕێکخراوی ئێران دەگرێتەوە و پارەکانیان لە ئەوروپا سڕدەکرێت و لێیان قەدەغەدەکرێت بێنەناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە، هاوکات ڕێگری لە کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەکرێت هیچ جۆرە پەیوەندییەکی بازرگانییان لەگەڵ ئەو کەسانەدا هەبێت کە خراونەتە لیستی ڕەشەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا