عێراق رەتیدەكاتەوە گەنمی ئۆكرانیای كڕی بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق رەتیدەكاتەوە گەنمی ئۆكرانیای لە رێگەی رووسیاوە كڕی بێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەغدا هیچ گرێبەستێكی لەگەڵ دامەزراوە ئۆكرانییەكان واژوو نەكردووە و ساڵانێكە مامەڵەی لەگەڵ دامەزراوە ئۆكرانی و رووسیەكان ئەنجام نەداوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەموو گرێبەستەكان لەگەڵ دامەزراوە ئوستراڵی و كەنەدی و ئەمریكییەكان واژوو دەكرێن و گەنم لەو وڵاتانەوە هاوردە دەكرێن.

وەزارەتی بازرگانی لە راگەیەندراوەكەی رەتی دەكاتەوە، لە چەند ساڵی رابردوو بەشداریان لە هیچ كەمكردنەوەیەكی ئاشكرا بۆ كڕینی گەنم كردبێت، جگە لە كڕینی 150 هەزار تۆن لە ئوستراڵیا و 100 هەزار تۆن گەنم لە ئەڵمانیا.

ئاماژەی بەوەشدا، بە گوێرەی بنەمای ئاسایشی خۆراك دوای پشووی جەژنی قوربان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بە ناوبانگی جیهانی گرێبەست دەكەن تاوەكو گەنمی پێویست هاوردە بكەن و یەدەگی ستراتیژی بۆ مانگەكانی داهاتوو بە هێز بكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک