مەسرور بارزانی: لە هەرێم دەسەڵاتی دادوەری گرنگ و سەربەخۆیە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دادی لوبنان كۆبوەوەو رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتێكی گرنگ و سەربەخۆیە.

بەپێی راگەیەنراوێك، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دادوەر هنری خوری وەزیری دادی لوبنان و شاندێكی یاوەری كە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی لوبنان و یاریدەدەر‌ی ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی پێكهاتبوون كۆبونەوەو پەیوەندییەكانی هەرێم و لوبنان و چەند پرێسكی دیكەی پەیوەست بە دەسەڵاتی داوەریان تاوتوێكرد.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتێكی گرنگ و سەربەخۆیە.

هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەیی كوردستانیشی بۆ بەهێزكردنی هاریكاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕیووە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان باسی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی كوردستان و لوبنان لە بوارە جیاجیاكان كردووە، هاوكات ئامادەیی خۆیشیان نیشانداوە لە بواری دەسەڵاتی دادوەریدا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا سوود لە ئەزموونەكانی یەكدی وەرگرن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک