نرخی نەوت زیاتر دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەك بۆ هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 18ی تەموزی 2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد لەگەڵ دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیووە، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 61 سەنت فرۆشراوە.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆماركرد، بەشێوەیەك بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیكەی 75دۆلار بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا