بومەلەرزەیەکی دیکە لە پارێزگای مەرەش ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان روویدا.

لەوبارەیەوە سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا – ئافاد ڕایگەیاند، کاتژمێر 17:58 خولەکی ئەمڕۆ هەینی، 17ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی گۆکسون سەر بە پارێزگای مەرەش روویدا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 3.82کم تۆمارکراوە.

دەزگای ئافاد ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی 6ی مانگەوە 4737 پاشلەرزە روویانداوە کە هەشتیان 6 پلە و سی و نۆیان 5 پلە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا