هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێبکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەگەڵ توركیا، لە گفتوگۆی بەردەوامدان.

رۆژی دووشەممە، 25-12-2023، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای توركیش ئێیرلاین بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ توركیا و كۆمپانیاكە لە قسەكردنی بەردەوام داین، بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام ئەمە بابەتێكی كارگێڕی، یاسایی و خزمەتگوزاری نییە، بەڵكو ئەمنی، سەربازی و سیاسییە، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانە وەڵامی دۆخەكە بدەنەوە.

3 ی نیسانی 2023، كۆمپانیای توركیش ئێیرلاین گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە تاوەكو ئێستا راگرتووە چەندین جاریش بڕیارەكە درێژكراوەتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر رەتیدەكاتەوە، سلێمانی شارێكی نائارام بێت و دەڵێت، فڕۆكەخانەی شارەكە شوێنێكی تەواو مەدەنییە.
لە دوایین بڕیاردا، توركیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی، بۆ شەش مانگی دیكە و تاوەكو 22ی 6ی 2024 درێژكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا