ئەمریکا ئۆفەرێکی “مەحاڵ” دەخاتە بەردەست تورکیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا پێشنیازێکی شێوە “مەحاڵ” دەخاتە بەردەست تورکیا، ئەویش بریتییە لە کاراکردنەوەی بەرنامەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 بە تورکیا، لەبەرامبەردا ئەنقەرە سیستمی بەرگری موشەکیی ئێس 400 بداتە ئۆکرانیا.

میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن پێشنیازەکەی بۆ تورکیا کردووە کە لەبەرامبەر گواستنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 بۆ ئۆکرانیا، واشنتۆن فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بە تورکیا دەفرۆشێت.

شارەزایانی سەربازیی بۆچونیان وایە ئەستەمە تورکیا بتوانێت ئەو پێشنیازەی ئەمریکا جێبەجێبکات، چونکە لە کاتی کڕینی سیستمە بەرگرییە موشەکیەکەی ڕوسیا، لە بەندەکانی ڕێککەوتنەکەدا مۆسکۆ مەرجی ئەوەی داناوە سیستمەکە نە بفرۆشرێت، نە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا