روونكردنەوەی كارەبای سلێمانی دەربارەی وەرگرتنی پارەی پسوڵەی كارەبا لە بەردەم ماڵاندا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بڕیاری وەرگرتنی پارەی پسوڵەی كارەبا لەبەردەم ماڵاندا، بڕیارێكی زۆرە ملێ‌ نیە و هاووڵاتیان خۆیان سەرپشكن لەوكاتەی ژمێركارەكە لەبەردەم ماڵیاندایە پارەی كارەبا بدەن یان دواتر پارەكە بدەن.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو بڕیارەی كەدراوە دەربارەی وەرگرتنی پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادی كارەبا) بڕیارێكی زۆرە ملێ‌ نیە و هاوبەشانی كارەبا دەتوانن بەخواستی خۆیان یان ئەو كاتەی ژمێركارەكە لەبەرماڵیانە پارەكە بدەن یان دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بكەن و پارەكە بدەن.

وتیشی: ئەم بڕیارە دەبێتە ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان كە لەمەودوا ئەو قەرزەی لەسەریەتی لێی وەرناگیرێتەوە لە ئێستادا، بەڵام كاتێك پسوڵەی كارەبای بۆ دەگەڕێتەوە خەرجی ئەو ماوەیەی لێوەردەگیرێت كە لە پسووڵەكەدا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند: بە هۆكاری كەمبوونەوەی (سیولەی پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەباو رێگاوبان، كە بەوهۆیەوە زۆرێك لەپرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووەو ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لەداهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادی كارەبا).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا