لەبارەی كشانەوە لە پەرلەمانی كوردستان یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بڕیاری دا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی هەڵوێستی یەكگرتوو لەبەرانبەر درێژكردنەوەی ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ چوار شەممە 12-10-2022، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێدا و لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەت كی نایاسایی تاوتوێ كرد.

ئاماژە بەوەكراوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا