پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە هێزەكانی سەربە دەزگای هەواڵگریی و ئاسایش لە پارێزگای كەركوك “تیرۆریستێك” و دوو داواكراویان بە ماددی 403 دەستگیركردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: لە چوارچێوەی كارە مەیدانییەكان، تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوك بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەوجی كۆماندۆ تۆمەتبارێكیان لە قەزای حەویجە دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراو بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركووك دوو داواكراویان دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی 403 لە یاسای سزادان داواكراوبوون، ئەوەش خراوەتەڕوو كە رێكاری پێویست لەبارەی دەستگیركراوەكانەوە گیراوەتەبەر.