کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەک شەممە 19– 02 – 2023  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان بە گشتى  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 19 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 12 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا