دەمیرتاش: هێشتا پێویستمان بەکۆکردنەوەی هاوکاریی دیکە هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە تۆمارێکی دەنگی نوێدا سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر بومەلەرزەکەی مەڕەش پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی دوودڵ مەبن، کات نەوەستاوە، هێشتاکە ژیان بەردەوامە، لە هیچ کەسێک مەترسن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زیندانی ئەدەرنە  تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا گەلەکەمان چاوەڕوانە لە ژێرداروپەردووی باڵەخانەکاندا بهێنرێتە دەرەوە، بە زیندوویی یان مردوویی، بۆیە زۆر بە ورییایەوە بۆتان دەدوێم. بەڕاستی بە کاتێکی سەختی خۆڕاگریدا گوزەر دەکەم.

ئاماژەى بەوەشکردوە، یەک شت هەیە کە لە ئێستادا زۆر پێویستمانە، ئەویش ئەوەیە هاوکارییەکان بەردەوام بن .

هەر لە پەیامەکەیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش باسی لەوە کردوە، لەسەرو ئەم ئازارەوە شتێک دڵی خۆش کردووم کە وەسف ناکرێ ، هەمووان مرۆڤدۆستی خۆیان سەلماند و ملیۆنەها خەڵک هاوکارییان نارد ، هیوا لێرەیە، باوەش دەکەین بە یەکتردا، پێکەوە لەم میحنەتە دەردەچین.

هەروەها دەمیرتاش وتیشی،، لە ناخی دڵمەوە ڕێز و خۆشەویستی خۆم دەنێرم بۆ گەلەکەم کە لەم کارەساتەدا زیانییان لێ کەوت، لە هاتای و مەڕەش و ئەدیامان و مالاتیا و عەنتاب و دیار بەکر و ئورفە و کیلیس و عوسمانیە و ئەدەنە، ئاگاداری نەهامەتی و ئازارەکانییان و نوێژەکانییان بووم. دڵم لەگەڵ هاوڵاتییانی گەلەکەمدایە لەو ناوچانەی بومەلەرزەکە تیایدا ڕوویدا ، هەروەها لەگەڵ هەموو ئەوانەی تەواوی توانای خۆیان خستە گەڕ بۆ بەدەمەوەچوونی زیان لێکەوتووان.

لە پەیامەکەیدا

لە کۆتایی تۆمارە دەنگییەکەدا دەمیرتاش جەختی لەوە کردوەتەوە کە پێوست ناکات هیچ کەسێک دوودڵ بێت، کات نەوەستاوە، هێشتا بەردەوامە، لە هیچ کەسێک مەترسن ، لە هەر کاتێک زیاتر ئازادی لێمانەوە نزیکە ، با پێکەوە بەردەوام بین لە خەبات لە دژی شەڕ بەبێ هیلاکبوون”

لە کۆتایی پەیامەکەیشیدا دەلێت، بێگومان ڕۆژێک دێت پێش بکەوین و لە ئاستێکی بەرزتردا بین، خودا گەورەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا