ئامانج لە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بۆ هەولێر چییە؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

لویگی دیمایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

بەپێی كارنامەی سەردانەكەی، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و پرسە هەنووكەییەكانی عێراق تایبەت بە تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەكانی ناوچەكە تاووتوێ دەكات.

دی مایۆ لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی بەسەردەكاتەوە، كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێرن و ئەركی راوێژكاری سەربازییان پێدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا