پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەبەردەوامیی گرنگیدان بە پارک و باخچەکان و زیادکردنی سەوزایی، بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی گرنگیی زیاتر دەدات بە بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەروزایی، هەروەها بیرۆکەی نوێ بۆ باخچەو پارک و بلوارەکان ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ شەممە2ی ئەیلول، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەو چوارچێوەیەداو بە مەبەستی جوانکردن و رەزاندنەوەی بلوارەکانی شەقامی “مەلیک مەحموود و پارکی ئازادی” بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سەر بەسەرۆکایەتیمان، هەستان بەپێدانی چەند شێوازێکی جوان و ناوازە لەناو بلوارەکاندا.
ڕوونیکردەوە، ئەو شێوازانە بۆ جوانکردنی بلوارەکان بەکاردەهێنرێن وەک دانانی (گالیسکە و ئامێری موزیک).
هاوکات، سوپاسی کۆمپانیای جوانەی کرد، کە هاوکاربوون و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆئەوەی جوانی و سەوزایی شەقامەکان بپارێزن.