قائیمقامی سلێمانی: رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتی کرێکاران بکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، مەرجەکانی پاراستنی گیان و تەندروستی و ژینگەی کرێکاران لەهەموو پرۆژەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە21ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،”  ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوبەری فەرمانگەی کار، لەگەڵ لیژنەی سەلامەتی کرێکار کۆبووەوە، گفتوگۆ کرا لەبارەی جێبەجێکردنی تەواوی یاساو رێنماییە کارپێکراوەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، قائیمقامی سلێمانی جەختیکردەوە رێگەنادەن هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ژینگەیی کرێکاران بکات، بەوەی یاسا رێکارەکان لەگەڵ کۆمپانیا و خاوەنکارەکان دەگیرێتەبەر.

ڕوونیکردەوە، لەپێناو سەلامەتی گیانی کرێکاراندا لیژنە هاوبەشەکان چاوپۆشی لەهیچ کۆمپانیاو خاوەنکارێک ناکات.

هاوکات، هەر لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر دەستەبەرکردنی کرێکاران لەلایەن خاوەنکارەکانەوە و هەر کۆمپانیا و خاوەنکارێک کرێکارەکانی دەستەبەر نەکات، بە سەرپێچی هەژماردەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا