قوباد تاڵەبانی: رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز دەرگا بۆ چارەسەری كێشەكان دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئەنالینا بێربۆك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەولێر كۆبوونەوە و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز دەرگا بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغداد دەكاتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی حكومەت، پشتگیری خۆی بۆ حكومەتەكەی سودانی دووپاتكردەوە و هیوای خواست حكومەتی نوێ بتوانێت پڕۆژە یاساكانی بودجە و نەوت و غاز بەجۆرێك ئامادەبكات كە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقدا بێت.

راشیگەیاند، رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر یاسای نەوت و غاز دەرگا دەكاتەوە بەڕووی چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی نێوان هەولێر و بەغداد.

سەبارەت بە دۆخی شەنگالیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، شەنگال دۆخێكی هەستیاری هەیە و پێویستە لە جێبەجێكردنی هەر پلان و بەرنامەیەكدا هەستیاری دۆخی ناوچەكە لەبەرچاو بگیرێت.

هاوكات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانی یەكدەنگ و یەكگرتوو دەكات، هەربۆیە پێویستە ناكۆكییە ناوخۆییەكان چارەسەربكرێن.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدادیش، ئەنالینا بێربۆك جەختیكردەوە وڵاتەكەی پشتگیری لە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نیوان هەولێر و بەغداد دەكات و پێویستە پەیوەندییەكی بەهێز و تۆكمە لەسەر بنەمای دەستور لەنێوان هەردوو حكومەتدا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا