لە سلێمانی چەند شەقامێک کۆنکرێت دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، شەقامەکانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهیدانی کەڵەکن لە شاری سلێمانی کۆنکرێت دەکرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گوژمەی 357 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوربەری مەڵبەندی تەندروستیی شەهیدانی كەڵەكن لە شاری سلێمانی خەرج كرد.

ئاشکراشی کرد، لەسەر رێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، بڕیاری داوە بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 357 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا