سوپای عێراق قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستپێكردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین_ی لە دژی پاشماوەكانی داعش راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: كە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەیانی رۆژی شەممە یەكەكانی سەربە هەریەك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی، سەڵاحەددین، دیالە و سامەڕا، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراق، قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین_ی دەست پێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش و ئەنجامدانی هەڵمەتی گەڕان و كێوماڵكردنە لە ناوچەی حاوی عوزێم كە سنووری جیاكردنەوەی چالاكی ئەو فەرماندەییانەیە كە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستپێكردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین، هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنەكە كە لە 27ی ئابی رابردوو لە پارێزگای كەركوك دەستی پێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا