ئاسایشی سلێمانی دوو مەفرەزەی داعش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم ، دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش دەستگیردەكەن .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستە دەستگیراوەكان پەیوەندیان بە رووداوە نەخوزراوەكەی ئەسحابە سپییەوە هەیە .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، هێزەكانی ئاسایش بەڵێنی دەستگیركردنی تیرۆریستانی رووداوەكەی ناوبازاڕی سلێمانی ( ئەسحابەسپی) یان جێبەجێكرد كە كاكە ( ئەحمەد شەوكەت ) تێدا شەهید بوو .

باس لەوەشكراوە، كاتژمێر 80:00 ی ئەمشەو بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە زانیاری زیاتر بڵاودەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا