سلۆڤینیا ناوی حیزبوڵای لوبنانی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتدارانی سلۆڤینیا ناوی حیزبوڵڵای لوبنانیان وەك “ڕێكخراوێكی تیرۆریستی” كە هەڕەشە لەئاشتی و سەقامگیری دەكات تۆماركرد.

حكومەتی سلۆڤینیا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بڕیارەكەیان بەهاوئاهەنگی لەگەڵ ڕاپۆرتی گروپی كۆردیناسیۆن داوە، كە لێكۆڵینەوەیان لەچالاكییەكانی ئەو حیزبە كردووەو ئینجا بڕیاریانداوە بیخەنە لیستی تیرۆرەوە.

حكومەتەكە راشیگەیاندووە، چالاكییەكانی حیزبوڵڵا بەستراوەتەوە بەتاوانی ڕێكخراو و تیرۆر و چالاكی سەربازی لە ئاستی جیهانیدا، كە ئەوە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی میدیا ناوخۆییەكان، جانس جانزا، سەرۆك وەزیرانی سلۆڤینیا ڕۆژی 8ی كانوونی یەكەم سەردانی ئیسرائیل دەكات، ئەوەش بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كڕینی چەكی ئیسرائیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا