وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی:دوو سزادراو لە سلێمانی بەهۆی كۆلێراوە گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بەهۆی سكچوون و ڕشانەوە، دوو سزادراو لە چاكسازی گەورانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و بەو هۆیەشەوە چاكسازیی گەورانی سلێمانی، كەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا، دوو سزادراو لە چاكسازی گەورانی سلێمانی گیانیان لە دەستداوە و دوو سزادراوی دیكەش دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

وتیشی: نەخۆشخانەكەی چاكسازیی گەوران كەوتووەتە ئامادەباشیەوە و سەرجەم پێداویستییە پزیشكیەكانی پەیوەست بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییە دابینكراوە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و چەند رێكخراوێك و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هێڵن و بەڵێنیان پێداوین هەر ئەمڕۆ و سبەینێ هەموو پێداوستیەكان دابین بكەن.

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رونیشیكردەوە، لەمڕۆ وە سەردانیكردنی سزادراوان لە چاكسازیی گەوران راگیراوە تا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت و چونە ناوەوەی هەموو جۆرەكانی سەوزە بۆ ناو چاكسازیەكە قەدەغەكراوە و لە ڕێی بڵندگۆوە ڕینمایی دەدرێتە سزادراوان.

سەبارەت بەو دوو سزادراوەی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، كوێستان محەمەد وتی: سزادراوی یەكەم بە ماددەی 406 سزای 15 ساڵ زیندانیكردن دراوە و لەدایكبووی ساڵی 1989یە و سزادراوی دووەمیش كە گیانی لەدەستداوە، لەدایكبوی ساڵی 1971 ە و ماوەی سزاكەی 10 ساڵ بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا