پۆڵەتیک پرێس وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆڵەتیک پرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، ڕۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

رۆژی10_2_2022، فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆچوونی خۆیان لەبارەی كۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستوور رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد، بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ كۆبوونەوە لەوبارەوە.

ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان لە11_6_2022 ماوەی یاسایی كۆتایی پێدێت، سەرجەم لایەنەكان داوای ئەوە دەكەن كە دەبێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆی و لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەكو ئێستا رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەكراوە.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن، دەبێت لە 30ـی ئەیلوولی 2022 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئەگەر لایەنەكان لەبارەی هەڵبژاردنەوە بگەنە رێككەوتن، كۆمیسیۆن شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا