کۆرۆنای نوێ گەیشتە ناو پەرلەمانی کوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر پەرلەمانی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە لەكۆی ئەو پشكنیینانەی بۆ فەرمانبەرانی پەرلەمانی كوردستان كراوەو ئەنجامەكانی دەرچووە دەركەوتووە كە 10 فەرمانبەری پەرلەمانی كوردستان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەپۆڵتیك پرێس دراون، ژمارەی پشكنییەكان لەپەرلەمان زیاد دەكرێت تا ئەو كەسانەی بەركەوتنیان هەبووە لەگەڵ كەسانی دیكەو فەرمانبەرانی ناو پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان پشكنیان بۆ بكرێت و دواتر ئەنجامەكەی رابگەیەنرێت كەچەندیان توشی ڤایرۆسە بوون.

هاوكات، سەرچاوەیەك لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەگەر حاڵەتەكانی تووش بوون بەڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا زیاتر بێت ئەگەر هەیە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بوەستێنرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دانیشتنەكان بووەستێنرێت بۆماوەیەكە تا كاریگەری شەپۆلەكە نامێت و حاڵەتەكانی تووش بوون بەڤایرۆسەكە كەمدەبێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، تووش بوونی فەرمانبەرانی پەرلەمانی كوردستان بەڤایرۆسی نوێی كۆرنا لەكاتێكدایە ساڵی رابردووش بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەناو پەرلەمانی كوردستان بۆماوەی 28 رۆژ دانیشتنەكانی پەرلەمان وەستێنران و دواتر لەژێر چاودێرییەكی وردی تەندروستیدا دانیشتنەكان دەستی پێكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا